٢٧ نیسان ٢٠٢٢ - ١٠:٠٩
نوێنەری سووریا: بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای جیھانی، زایونییەکان بۆ بەردەوام کردنی دەست درێژکاری و تاوان ھان دەدات

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای جیھانی لە ھەمبەر تاوانکاری و ھێرشە یەک لەدوای یەکەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بۆ سەر خاکی فەلەستین، ئەم ڕژێمە بۆ بەردەوامی پێشێل کردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان ھان دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «بەسام سەباغ» شەوی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت جەختی لەوە کردەوە کە، بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای جیھانی دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئاسایشت و ئاشتیی ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوەو وەجمەندیی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و کارایی پێکھاتەکانی بچێتەژێر نیشانەی پرسیارەوە.

«سەباغ» ھێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەرخاکی سووریای بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانە بۆ سەر ئاسایشت و سەقامی ئەم وڵاتەو ناوچەکە زانی و داوای ئیدانەکران و خۆتێگەیاندنی دەستبەجێی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی و ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیەی کرد.

سەباغ پێی داگرت: ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی نەک ھەر ئاسایشتی و سەقامی سووریا بەڵکو سەقامی ناوچەکەش تێک دەدات و سووریا مافی خۆی بۆ وەڵایم دانەوە بە ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بە پارێزراو دەزانێ.

342/